لیرە لە 12 ساڵیدا شێرپەنجەی گرت و سەرکەوتووانە تێیپەڕاند

964+
دیلان محەمەد جەزا

لیرە کارزان لە ساڵی 2015 کاتێک تەمەنی تەنیا 12 ساڵ بوو، رووبەڕووی نەخۆشیەکی مەترسیدار بووەوە، پزیشکەکان بە باوکیان وتبوو تووشی شێرپەنجە بووە و ئەوانیش تا ماوەیەکی زۆر لێیان شاردبووەوە.

ئەمڕۆ لیرە دوای شەش ساڵ لە چاکبوونەوەی سەردانی نەخۆشخانەی هیوا دەکات، بۆ بەسەرکردنەوەی ئەو پزیشکەی لە ماوەی نەخۆشیەکەیدا چاودێری کردبوو.

دکتۆر زەردەشت بەکر پسپۆڕی شێرپەنجەی منداڵان دەڵێت، کاتێک دایکان و باوکان ئاگادار دەکرێنەوە منداڵەکەیان تووشی شێرپەنجە بووە دۆخێکی دەروونی قورس دایاندەگرێت.

لیرە لە ساڵی 2017دا زاڵبوو بەسەر نەخۆشی شێرپەنجەدا و توانی نەخۆشخانەی هیوا بەجێبهێڵێت.

هەندێک جار بەهۆی توشبوونی منداڵ بە نەخۆشی شێرپەنجە کێشەی خێزانی دروست بووە.

منداڵەکان لە دوای وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەی هیوا بە دڵێکی خۆشەوە ئەوێ بەجێدەهێڵن.

نەخۆشخانەی هیوا: لە رۆژێکدا 32 کەس توشی شێرپەنجە بوون

نەخۆشخانەی هیوا: لە رۆژێکدا 32 کەس توشی شێرپەنجە بوون

شێرپەنجە زۆرە و بایکۆتی تەندروستی شکا

شێرپەنجە زۆرە و بایکۆتی تەندروستی شکا