دیمەنێک لە گۆڕستانی حەمدانییە. فۆتۆ:964
بەڕێوەبەر و کارمەندانی هۆڵه‌كه ده‌ستگیر كران
رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه یاساكانی به‌رگریی شارستانی ده‌گۆڕێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ دووپاتی کردەوە، هەموارکردنەوەی نوێ لە یاسای بەرگریی شارستانی دەکرێت، کە رێگری لە دووبارەبوونەوەی رووداوەکانی وەک کارەساتی حەمدانیە دەکات، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە هێزە ئەمنییەکان ئەو کەسانەیان دەستگیر کردووە، کە بەرپرسی ئاهەنگی هاوسەرگیرییه‌كه‌ی هۆڵی هه‌یسه‌م بوون له حه‌مدانییه.
خالید مه‌حننا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە لێدوانێكی ته‌له‌فۆنیدا بۆ یه‌كێك له كه‌ناڵه عێراقییه‌كان رایگه‌یاند، “هێشتا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن، بەڵام هۆکاری سەرەکی بۆ زیادبوونی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له هۆڵه‌كه‌دا مردن و سووتان، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه دەروازە فریاگوزارییەکانی هۆڵه‌كه داخرابوون، جگە لە جێبەجێنەکردنی فەرمانەکانی بەرگریی شارستانی، جێبەجێنەکردنی رێکارەکانی سەلامەتی، بەکارهێنانی یارییە ئاگرینەکان و بوونی ژمارەیەکی زۆری خه‌ڵك لە هۆڵەکەدا.
وتیشی، کەموکوڕی لە بنەچەی یاسای بەرگریی شارستانیدا هەیە، بۆیە وەزیری ناوخۆ رێنمایی ده‌ركردووه یاساكە هەموار بکرێتەوە.
دوو برینداری رووداوەکەی حەمدانیە لە کوردستان گیانیان لەدەستداوە
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دەستە یاساییەکان کارەکانیان لەو رووی هه‌مواری یاساكه تەواو کردووە، یەکێک لە مەرجەکانیش ئەوە دەبێت، رەزامەندی به هیچ پرۆژەیەک نادرێت، تا هەموو رێنماییەکانی بەرگریی شارستانی تەواو جێبه‌جێ ده‌كرێن.
“كارمه‌ند و به‌رپرسانی ئیداره‌ی هۆڵه‌كه‌ی حه‌مدانییه ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها رێوشوێنی یاساییش به‌رامبه‌ر خاوه‌ندارانی هۆڵه‌كه‌ش ده‌كرێت”، خالید محه‌ننا وای وت.
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له ئاهه‌نگێكی بووكگواستنه‌وه له قه‌زای حه‌مدانییه، ئاگر له هۆڵی ئاهه‌نگه‌كه كه‌وته‌وه و زیاتر له 100 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و زیاتر له 150 كه‌سیش سووتان و بریندار بوون.