ژمارەیان زیادی کردووە
گۆڕستانی حه‌مدانییه رۆڵه‌كانی خۆی له‌باوه‌ش ده‌گرێت
کارمەندێکی هۆڵەکەی حەمدانیە: ویستمان خەڵک ببەینە دەرەوە بەڵام بە قسەیان نەدەکردین
964+
زه‌ید كۆچه‌ر – حه‌مدانییه
ته‌رمی ئەو کەسانەی لە ئاهەنگەکەی دوێنێ شەو له قه‌زای حه‌مدانییه گیانیان لەدەست دا، دەبردرێنە گۆڕستان و سەدان کەس لەوێن بۆ ئەوەی ماڵئاواییان لێبکەن.
په‌یامنێری 964 له‌وێیه و زانیاریی ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له ده‌ست داوه زیادی كردووه.
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له ئاهه‌نگێكی بووكگواستنه‌وه له قه‌زای حه‌مدانییه، ئاگر له هۆڵی ئاهه‌نگه‌كه كه‌وته‌وه و زیاتر له 100 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و زیاتر له 150 كه‌سیش سووتان و بریندار بوون.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا