50 سەرە مەنھۆڵ لە ناحیەی رزگاری دزران

964+
میلاد جەلال – گەرمیان

شەوی رابردوو لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار نزیکەی 50 سەرە مەنھۆڵ دزراون، شارەوانیش دەڵێت سکاڵایان تۆمارکردووە.

سەرە مەنھۆڵەکان لە شەقامی دوو سایدی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەکە بۆ ناوچەی پیشەسازی کۆن دزراون.

ئەرسەلان ئەحمەد سەرۆکی شارەوانی ناحیەی رزگاری بە 964ى وت، “دزینی سەرە مەنھۆڵ لە ناحیەی رزگاری بووە بە دیاردە، لە رابردووشدا چەند جارێکیتر سەرە مەنھۆڵی چەند گەڕەکێک دزراون، سکاڵامان تۆمارکردووە و چاوەڕێی لێکۆڵینەوەی دەزگا ئەمنیەکانین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا ھیچ کەسێک دەستگیر نەکراوە، ئەو کەسانەی کە سەرە مەنھۆڵەکان دەدزن لە بازاڕدا بە نرخی ئاسن دەیانفرۆشنەوە.

سەرە مەنهۆڵ پێنج کەسی بە گرتندا

سەرە مەنهۆڵ پێنج کەسی بە گرتندا