یەکێتیی ئەوروپا “پڕۆژەیەکی نیشتمانیی” لە سلێمانی جێبەجێ دەکات

964+
دیلان محەمەد جەزا

پڕۆژەی جین بانک لە پارکی هەواری شار لە سلێمانی دروست دەکرێت، کە رووبەرەکەی 100 دۆنم زەوییە و پارێزگاری لە تۆوی رووەکەکان دەکات بۆ نەوەکانی داهاتوو.

پرۆژەکە تێچووەکەی دوو ملیۆن یۆرۆیە و یەکێتیی ئەوروپا بۆی دابین دەکات، هەروەک لەلایەن رێکخراوی فاو جێبەجێ دەکرێت.

ئەمرۆ سێشەممە 26.9.2023 ، دکتۆر سامان عەبدولڕەحمان سەرپەرشتیاری پڕۆژەی جین بانک بە 964ی وت، جین بانک پڕۆژەیەکی نیشتمانیی گرنگە، لە زۆربەی ناوچە جوگرافیەکاندا دروست دەکرێت، ئێستا پڕۆژەی دروستکردنی یەکەم بانکە لە سلێمانی نزیکە لە چوونە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەم پڕۆژەیە بۆ مەبەستی پارێزگاریکردنە لە ژینگە و سروشتی کوردستان، تێیدا سەرچاوە بۆ ماوەییەکانی رووەک دەپارێزرێت، بۆ هەتا هەتایە بە مەرجێک بە شێوەیەکی دروست هەڵبگیرێت.

964 سێ سەگی نابینا لە دێیەکی دوورەدەستەوە بە شێڵتەرەکان...

964 سێ سەگی نابینا لە دێیەکی دوورەدەستەوە بە شێڵتەرەکانی سلێمانی دەگەیەنێت

سامان عەبدولڕەحمان زیاتر وتی، تێچووی پڕۆژەکە لەلایەن یەکێتیی ئەوروپاوە دابین دەکرێت، بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەی رووەکی کوردستان، هەنگاوە کردەییەکانی دەستیپێدەکات.

بە گوێرەی سۆراغی 964، جین بانک لە عێراقدا هەیە، بەڵام زۆرێک لە داتاکانی لە کاتی ئازادکردنی عێراقدا براونەتە وڵاتی سوریا نەگەڕێندراونەتەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا