بۆردومان و سوتانى سروشت هۆكارێكی سه‌ره‌كین
لە پشدەر کەرتی ئاژەڵداری زه‌نگى مه‌ترسی لێده‌دات
C964+
محەمەد عەلی – پشده‌ر
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964 ساڵ به ساڵ بەخێوکردنی کەرتی ئاژەڵداری له قەزای پشدەر لە پاشەکشەدایە، بە بەراورد بە 10 ساڵی رابردوو نیوه‌ى ئاژه‌ڵداران له به‌خێوكردنیان دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه.
ره‌سوڵ حه‌سه‌ن یەکێک لە ئاژەڵدارەکانی پشدرە بە 964ـى وت، ساڵانی رابردوو نزیکه‌ی هه‌زار سەر مەڕى هەبووه و زیاتر لە چوار شوانیش لاى مه‌ڕه‌كانى بوونه، بەڵام ئێستا کەمتر لە 100 سەرمەڕى ماوە، ده‌شڵێ “وابڕوات ئەوانیش دەفرۆشم چونکه مەسرەفیان گرانە و حکومەتیش هیچ هاوکاریمان ناکات”.
به‌قسه‌ى ئه‌و ئاژه‌ڵداره تا ئێستا حكومه‌ت نە دەرمان نە ئالیک و ئاڵف هیچی بۆ دابین نه‌كردوون و هەموو خەرجییه‌كی به‌خێوكردنى ئاژه‌ڵه‌كان له‌سه‌ر خۆسان بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، قەزای پشدەر خاوەنی ملیۆنان دۆنم لەوەڕگای سروشتیە، بەڵام بەهۆی هەڵکەوتە جوگرافیاکەی کە ناوچەیەکی سنورییە، ساڵانە بەهۆی بۆردومانەکانەوە چەندین دۆنم لەوەڕگا لەناودەچن.
عوسمان ئه‌حمه‌د، ئاژەڵدارەکانی دیكه‌ى پشدەرە بۆ 964 ئاشكراى ده‌كات كه ساڵانە بەرەو سنووره‌كانى بنارى قەندیل دەڕۆیشتن و گەرمێن و کوێستانیان به ئاژه‌ڵه‌كانیان كردووه، بەڵام ده‌ڵێت “ئێستا لەوەڕگاکانمان لەترسی بۆردومانەکان جێهێشتووە و لەدەشتەکانی پشدەر ساڵانە پەرێز دەکڕین بۆ لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانمان”.
لە رانیە خوێی ئاژەڵ وەکو خوێی خۆراکی مرۆڤ فرۆشراوە
رەوەندییەک: 20 رۆژ دوور بم لە ئاژەڵداری شێت دەبم
عوسمان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه كڕینى په‌رێزه‌كان بۆ ئه‌وان بارگرانییه‌كی زۆرى دروستكردووه، بۆیە زۆر خەڵک ناچارە واز لە پیشەی ئاژه‌ڵداری بهێنێت و ئاژەڵەکانیان بفرۆشن و بە کەسابەتی ترەوە خەریک ببن.
بەپێی ئامارێكی رێكخراوی CPT ئەمریکی، لە ماوەی 16 ساڵی رابردودا له هه‌رێمی كوردستان نزیکه‌ی یەک ملیۆن و 800 هەزار دۆنم لەوەڕگاو زەوی بەهۆی بۆردومانەکانەوە سوتاون، هاوکات دوو هەزار و 500 سەره‌ئاژەڵیش لەناوچوونه، ئەمەش بە یەکێک لە هۆکارەکانی پاشەکشێی کەرتی ئاژەڵداری دادەنرێت ئه‌و سنووره پێناسه‌ى بۆ كراوه.
بەر لەساڵی 2014 حکومەتی هەرێم هاوکاری ئاژەڵدارانی دەکرد بە پێدانی دەرمان و ئاڵف، بەڵام لە ئێستادا هیچ هاوکاریەکی ئەوتۆیان ناکات .
دکتۆر شەهرام محه‌مه‌د، لێپرسراوی بنکەی ڤێتەرنەری قەڵادزێ بۆ 964 ئه‌وه پشتڕاست ده‌كاته‌وه كه لە سنوری پشدەر کەرتی ئاژەڵداری ساڵ بە ساڵ بەرەو نەمان دەچێت و حکومەتیش وەک پێویست هاوکار نیە.
وتیشی “بەردەوامی بۆردومانەکانی قەندیل و سوتانی بەشێکی زۆری لە لەوەڕگاکان، ئاژەڵدارانی ناچارکردووە بەر لە وادەی خۆیان کوێستانەکان جێبهێڵن”.
“بەگوێرەی ئامارەکان، لە سنوری قەزای پشدەر بەراورد بە 10 ساڵی رابردوو بەخێوکردنی ئاژەڵ بۆ نیوە کەمی کردووە” ئه‌وه قسه‌ى دکتۆر شەهرامه.
بەگوێرەی ئامارەکانی هۆبەی سامانی ئاژەڵ لەوەزارەتی کشتوکاڵ بەر لە ساڵی 2014 لە سنوری پارێزگای سلێمانی نزیکه‌ی دوو ملیۆن و 700 هەزار سەرئاژەڵ لە مەڕو بزن و مانگا و گامێش هەبوە، بەڵام لە ئێستادا نزیكه‌ى یه‌ك ملیۆن و 200 هەزار سەر ئاژەڵ ماونه‌ته‌وه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن