دهۆک ڤینیسیۆسی بەڕازیلی ناوێت و عێراقییەکی هێنا
+964
زەید کۆچەر-دهۆک
یانه‌ی دهۆك رایگه‌یاند، گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه به‌ڕازیلییه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه لە 22 مانگی رابردوو گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا واژۆ كرد، له شوێنی ئه‌و هێرشبه‌رێكی عێراقی هێنایه ریزه‌كانی.
یاریزان دومینیک ڤینیسیۆسی بەرازیلی، تەمەن 28 ساڵ بڕیار بوو ئەمساڵ بۆ یانەی دهۆک یاریی بکات، بەلام بەهۆی ئەوەی پێشتر ئەم یاریزانە نەشتەرگەرییهکی ئەنجام دابوو، كه پێکانی هەبووە لە قاچیدا و ئێستا له رووی ته‌ندروستییه‌وه زۆر ئاماده نییه، ئەمڕۆ یانەی دهۆک بڕیاری دا گرێبه‌سته‌كه‌ی هەڵبوەشێنێتەوە.
شڤان محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی دهۆک بە 964ی وت، ئەگەری سەرەکی بڕیاره‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، دومینیک ڤینیسیۆس پێکانێکی هەبووە لە ئه‌ژنۆیدا و پێشتر نەشتەرگەری ئەنجام داوە، ئیستا راستە چاکبووەتەوە، بەڵام دوای ئەوەی جەند پشکنینێكی تەندروستی بۆ کرا، پزیشکی یانەکە وتوویەتی ئەم یاریزانە نا‌توانیت خولەکە تەواو بکات و یاریی بە تەواوی ئەنجام بدات.
وتیشی، یاریزانەکە لە هەر کاتێکدا ئەگەری گەڕانەوەی پێکانەکەی هەیە و نا‌توانیت بە درێژای 38 یاری خولەکە بەردەوام بێت، بۆیە ئەمڕۆ بە رازیبوونی هەردوولا گریبەستەکە هەڵوەشایەوە.
یانەی دهۆک یاریزانێکی ئەوروپی گواستەوە ریزەکانی
ئەمە لە کاتێکدایە درەنگانی شەوی رابردوو یانەی دهۆک گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی هەڵبژاردەی ئۆلمپیی عیراق “زولفه‌قار یونس عه‌بد عه‌لی” واژۆ کرد، كه به شێوه‌ی خواستن بۆ یه‌ك وه‌رز له یانه‌ی شوڕته‌وه هاتووه.
زولفه‌قار كوڕی یونس عه‌بد عه‌لی یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یانه‌ی شوڕته‌یه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا