لەبارەی سزای لەسێدارەدان چی وت؟
سودانی: ئەو بانکە ئەهلیانەی دۆلار دەبەنە بازاڕ و دەیفرۆشنەوە سزا دەدرێن
964+
فەهمی نەبی
لە دیدارێکی لەگەڵ رۆژنامەی The National محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، ئەو بانکە ئەهلیانەی دۆلار لە بانکی ناوەندی وەردەگرن و لەبازاڕ دەیفرۆشن سزا دەدرێن.
سودانی دەڵێت، بانکە ئەهلییەکان دۆلار لە بانکی ناوەندی وەردەگرن و لەبازاڕ دەیفرۆشن، ئەوان سزا دەدرێن.
سودانی لە بەشێکی دیکەی دیدارەکە لەبارەی ئەو گۆڕانکاریانەی لە بانکەکان کراون وتویەتی، نرخی دۆلار وابەستەیە بەو چاکسازیانەی لە کەرتی بانکی دەکرێن، هاوکات هەڵاوسانی نرخی دۆلار پەیوەندی بەو شەڕە هەیە کە لەنێوان ئەو دەوڵەتەی دەیانەوێت مامەڵەی دروست لەگەڵ دۆلار بکەن بەرامبەر ئەو گروپانەی لەسەر مامەڵەی نادروستی دۆلار دەژین.
دیدارەکەی سودانی ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوکراوەتەوە، رۆژنامەی The National پڕۆژەیەکی راگەیاندنی ئیمارات بوو، بەڵام لەساڵی 2017 لەلایەن دامەزراوەی International Media Investments خاوەنداریەتی دەکرێت
لەبارەی سزای لە سێدارەدان سودانی وتویەتی، لە عێراق هەر کەسێک لە سێدارە بدرێت پێشتر 45 دادوەر دۆسیەکەی دەبینن، هاوکات بڕیاری لێخۆشبوون دەرفەتی تەواوی بەو کەسانە بەخشیوە کە وەک تاوانبار سزا دراون تا دووبارە پێداچوونەوە بە دۆسیەکانیان بکرێت.