هەواڵ
برایهک برایهكی خۆی كوشت
964+
شۆڕش عهبدوڵا
له ههولێر له رووداوێكدا برایەک برایەکی خۆی كوشتووه.
رووداوهكه ئەمشەو لە گەڕەکی گولانی شاری هەولێر بووه و برا گەورەیهك برا بچووکهكهی خۆی بە چەقۆ كوشتووه.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هێزە ئەمنییەکان له ههولێر، زانیارییهكانی بۆ 964ی پشتڕاستی کردەوە، بهڵام وتیشی، “لای ئێمە دەستگیر نەکراوە و رووداوهكه کێشەکی کۆمەڵایەتی بووە”.
سەرچاوەیەکی دیکەی ئاگادار لە هێزە ئەمنییەکانی هەولێر بۆ 964 وتی، بکوژەکە لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.
شایتەحالێک کە خۆی نزیک بووە لە رووداوەکە، کە لە گەڕەکی گوڵان بووە، بە 964ی وت، “بکوژ کێشەی هەبووە لەگەڵ هاوسەرەکەی، دوای ئەوەی برا بچووکەکە چووەتە ناوبژیوانیان، دەبێتە شەڕیان و بە چەقۆ براکەی خۆی دەکوژێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا