لە ناحیەی فایدیێ بووە
ئاگر لە کارگەیەکی دهۆک کەوتەوە
964+
هێڤی دێوالی – دهۆک
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە کارگەیەکی گوندی جەمبور لە سنوری ناحیەی فایدیێ کەوتەوە.
بێوار عەبدولعەزیز بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ی وت، دوای زیاتر لە نیو کاتژمێر ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا، ئەو کارگەیەی سوتاوە هی چپسی پەتاتە بووە
بەپێی قسەی بێوار عەبدولعەزیز، زیانێکی زۆری مادی بەر کارگەکە کەوتووە، هێشتا نازانرێت هۆکارەکەی چی بووە، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی