لەسەر ئاودانی زەوی کشتوکاڵی بووە

لە کەرکوک گەنجێک لەلایەن براکەی کوژرا

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە ئەنجامی شەڕ و دەمەقاڵێی نێوان دوو برا، یەکێکیان ئەوەی دیکەیانی کوشت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی عەزیزیەی ناحیەی ریازی سەر بە قەزای حەویجە دوو برا دەبێتە شەڕیان یەکێکیان ئەوەی دیکەی کوشتووە.

بەپێی سۆراغی 964 هۆکاری شەڕەکە لەسەر نۆرەی ئاودانی کێڵگە کشتوکاڵیەکەیان بووە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی ناحیەی ریاز بە 964ی وت، رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ روویداوە، ئەو دوو برایە لەسەر ئاودانی زەوی کشتوکاڵی دەبێتە شەڕ و دەمە قاڵێیان.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، کوژراوەکە تەمەنی 40 ساڵە و خێزاندارە، بکوژەکە دەستگیرکراوە، تەرمەکەش رەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کراوە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

دوای دوو ساڵ لە کوشتنی کەسێک سزای لە سێدارەدان بۆ بکوژە...

دوای دوو ساڵ لە کوشتنی کەسێک سزای لە سێدارەدان بۆ بکوژەکانی دەرچوو