لە میسر دەبن

هەڵبژاردەی سیانی عێراق بەشداری پاڵەوانێتی عەرەب دەکات

964+

یادگار محەمەد – سلێمانی

هەڵبژاردەی یارییە سیانییەکانی عێراق بەشداری لە پاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەب دەکات.

بریارە لە رۆژی 10.10.2023 و لە وڵاتی میسر، پاڵەوانیەتی یارییە سیانییەکانی وڵاتانی عەرەب بەرێوەبچێت، هەڵبژاردەی عێراق یەکێک دەبێت لەو هەڵبژاردانەی کە بەشداری پاڵەوانێتییەکە دەکات.

سەلام حەمەلاو، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بە 964ـی وت، هەڵبژاردەکەیان ساڵانە ئامادەکاری دەکات بۆ چەند پاڵەوانیەتیەک کە یەکێکیان لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبە.

یانەی هەولێر بۆ کەمپی مەشق بەرەو تورکیا بەڕێدەکەوێت

یانەی هەولێر بۆ کەمپی مەشق بەرەو تورکیا بەڕێدەکەوێت

وتیشی، ماوەی دوو هەفتەیە دەستیان بە ئامادەکاری کردووە و لە دوا قۆناغی ئامادەکاریش لە دەریاچەی دوکان کەمپێکی مەشق و راهێنان دەکەنەوە.

هەڵبژاردەی یارییە سیانییەکانی عێراق لە 10 یاریزانی کوڕ و دوو یاریزانی کچ پێکهاتوون، کە هەریەک لە شاجوان بەهرۆز و پەریا مەحمود دوو تاکە یاریزانی کوردی ریزی هەڵبژاردەکەن.

پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر