وەرز گۆڕاوە

پاییز وەرزی هاتنی هەڵامەت

964+

پەری ساڵح

وەرزی پاییز لەرووی تەندروستییەوە بە وەرزی زیادبوونی نەخۆشی و چالاکی ڤایرۆسەکان دادەنرێت بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و بەرز و نزمی پلەکانی گەرما.

بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی Every day health دیارترین ئەو نەخۆشیانەی لەم وەرزەدا  بڵاودەبێتەوە پێنج جۆرن:

1-ئەنفلۆنزا، کە باوترینیانە و زوو دەگوازرێتەوە و نیشانەکانی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت بە نمونە بەرزبوونەوەی گەرمی جەستە، کۆکە، پژمین، تەڕبوونی لوت، قورگ ئێشە و شەکەتی.

2-هەوکردن و سووتاندنەوە و گیرانی لوت و هەستیاربوون، بەهۆی زۆربوونی تۆز لە هەوادا بەشێوەیەکی بەرفراوان.

3-سوربوونەوە و هەوکردنی پێڵووی چاو یان هەڵئاوسانی، بەهەمانشێوە بەهۆی پیسبوونی هەواو و هەستیاربوون بەرامبەر رووناکی.

4-باوترین نەخۆشی ئەم وەرزە خەمۆکیە لەرووی تەندروستی دەروونیەوە، هەم بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا لە هەمانکاتدا بەهۆی کورت بوونەوەی کاتژمێرەکانی رۆژ و نەمانی وزە.

5-پەتا و هەڵامەت و حەساسیەت، کە ئەمە بەپێی کەسەکان دەگۆڕێت بە نمونە هەندێک لوتی تەڕ دەبێت یان چاوی سوردەبێتەوە یان پێستی و تووشی خوران دەبێت یان تەنگەنەفەسی و زۆر نیشانەی دیکە.