دیمەنێک لە دراوی عێراقی _ وێنە: 964
بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن
پەرلەمانی عێراق حەق و حسابی دارایی مانگەکانی رابردوو لەگەڵ هەرێم دەکات
964+
فەهمی نەبی
رۆژنامەی سەباح کە زمانحاڵی حکومەتی عێراقیە لە ژمارەی ئەمڕۆیدا، هەواڵێکی بڵاوکردوەتەوە، تیایدا هاتووە، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق میوانداری نوێنەری وەزارەتی دارایی هەرێم و بەغدا دەکرێت بۆ پاکتاوی ئەو پارانەی عێراق لەماوەی ئەم ساڵ بۆ هەرێمی ناردووە.
ئەمڕؤ دووشەممە، رۆژنامەی سەباح ئەو زانیاریەی لەسەر زاری سەعد ئەلتوبی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران گواستووەتەوە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی وتویەتی، لە گفتۆکان لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتی دارایی هەرێم. پاکتاوی ئەو پارانە دەکرێت، کە لەماوەی شەش بۆ هەشت مانگی رابردوو بەغدا بۆ هەرێمی ناردوون،ئەو پارانە لە بودجەی هەرێم دەبڕدرێن.
ئەو ئەندامەی پەرلەمان وتویەتی، ئەم هەنگاوە بۆئەوەیە هیچ لایەک ماف خوراو نەبێت.
بڕیار بوو رۆژی 18.9.2023 هەردوو وەزیرانی دارایی هەرێم و بەغدا لە لیژنەی دارایی پەرلەمان میوانداری بکرێن، بەڵام کۆبونەوەکە دواخراوە و هێشتا دیار نییە چ کاتێک ئەو دانیشتنە ئەنجام دەدرێت.