%40ـی کارەکانی تەواو بووە

ئەشکەوتی چارستینی دهۆک نوێ دەکرێتەوە

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

ئەشکەوتی چارستین لە دهۆک لە لایەن رێکخراوی یونیسکۆ و یەکێتی ئەوروپاوە بە گوژمەی 731 هەزار دۆلار نۆژەن دەکرێتەوە و 40%ـی کارەکانی تەواو بووە.

نۆژەنکردنەوەکە لە مانگی چواری ئەمساڵەوە دەستیپێکراوە، پلانی ئیشەکە بریتییە لە دانانی کارەبا و رووناککەرەوە و چاککردنی رێگاکەی.

عەمار زێباری، بەڕێوبەری پڕۆژەکە بە 964ـی وت، “نۆژەنکردنەوەی ئەشکەوتی چارستین چەند قۆناغێکی ئیشکردنی تێپەراندووە و کارکردنی تیادا بەردەوامە، بەڵام سەختی شوێنەکە وای کردووە تا ئیستا 40%ـی کارەکانی تەواوکراون”.

وتیشی، “کەرەستەکانی نۆژەنکردنەوەکە لە دەرەوەی کوردستان دەهێندرێن و کەمێک رێڕەوی شەلالی ئەشەکەوتەکەشمان گۆڕیوە و وا بڕیارە مانگی 12ـی ئەمساڵ بۆ پێشوازی لە گەشتیاران ئامادە بێت”.

ئەشکەوتی دێرینی چارستین دەکەوێتە گەلی دهۆک و ئیستا بووەتە شوێنێکی گەشتیاری.

“%20ـی پڕۆژەکە لە لایەن پارێزگای دهۆکەوە پاڵپشتی دەکرێ و رێکخراوی ILO جێبەجێی دەکات و ئێمە سەرپەرشتی دەکەین”، ئەوە قسەی بێکەس بریفکانی، بەڕێوەبەری شوێنەواری دهۆکە بۆ 964.

هه‌موو گه‌شتیارێك ناتوانێت بچێته‌ سوولى ده‌وژان

هه‌موو گه‌شتیارێك ناتوانێت بچێته‌ سوولى ده‌وژان

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد