چیا محەمەد قاوەی ئێسپرێسۆ دەکاتە گۆرانی
964+
پەری ساڵح
چیا محەمەد، گەنجێکی دەنگ خۆش و ستایلێکی نامۆ هەم لە گۆرانیەکانی و هەم لە شێوازی قژی، هەندێک بە هاوشێوەی دەنگی هۆمەر دزەیی ناویدەبەن و بەمزوانەش پێکەوە دوێتیان هەیە.
سەرەتای دەرکەوتنی چیا دەنگ و ستایلی بۆ خەڵک نامۆ بوو، هەندێکیش رەخنەیان لێدەگرت بەڵام دواتر بەپێچەوانەوە، لە ئێستاشدا کار بۆ بەرهەمێکی نوێ دەکات بەناوی “ئێسپرێسۆ”
چیا محەمەد 25 ساڵ تەمەنیەتی و خەڵکی سلێمانیە و دەرچووی کۆلێژی هونەرە لە زانکۆی سلێمانی،ماوەی چەند ساڵێکە لەناو سۆشیال میدیا و ئاهەنگەکان گوێبستی دەنگی دەبین