ئەمڕۆ دەزانیت لە کام زانکۆ و پەیمانگە وەرگیراوی

964+
ژووری هەواڵ

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رێگەی سیستمی زانکۆلاینەوە ناوی وەرگیراوانی نوێ لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان رادەگەیەنرێت.

خەمت نەبێت، 964 لە کاتی خۆیدا لینکی ئەنجامەکان بڵاودەکاتەوە.

سیستمی زانکۆلاین لە رۆژی 5ـی ئەم مانگەوە کەوتەکار، دەرچووەکانی پۆلی 12 دەستیان کرد بە پڕکردنەوەی ئەو بەشانەی لەگەڵ نمرەکانیان دەهاتەوە، تاوەکو دوو هەفتەیەک بەردەوام بوو.

تاوەکو ئێستا دیارنییە بۆ ساڵی خوێندنی 2023 – 2024 چەند خوێندکار وەردەگیرێن.

ئەمڕۆ کە سیستمەکە کارا دەبێت، دەرچووانی 12 دەبێت ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ (Username) و (Password) داخڵ بکەن بۆ بینینی ئەو شوێنەی لێی وەرگیراون.

بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی سیستمی زانکۆلاین دەتوانیت سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکەیت (www.regayzanko.com).

لە کۆتایی مانگی ئابدا، وەزارەتی پەروەردە نمرەی دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی رادەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا کرد کە 47 هەزار و 629 قوتابی بوون.

یەکشەممە ئەنجامى زانکۆلاین رادەگەیەندرێت

یەکشەممە ئەنجامى زانکۆلاین رادەگەیەندرێت