دیمەنی دوای رووداوەکە. وێنە: تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی
دوانی دیکەش بریندارن
سەرنشینێک بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەوە گیانی لەدەستدا
964+
هونەر فارس – گەرمیان
لە سەر رێگای کەلار – مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و کەسێک گیانی لەدەستدا و دوانی دیکەش بریندار بوون.
ئەمشەوی شەممە 23.9.2023، ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان تیدا کۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا، بەهۆیەوە یەکێک لە سەرنشینەکانی لەدایکبووی 1995 گیانی لەدەستدا و شۆفێر و سەرنشینێکی دیکەش بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیاریەکانی 964، ئۆتۆمبێلەکە لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان بە ئاراستەی کەلار هاتووە لە نزیک گوندی حەوش کوڕ کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.
تیمەکانی هاتوچۆ رۆیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.