بەشێک لە بلۆکەکانی شوێنەواری پەیکوڵی لە گەرمیان کۆکرانەوە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

وەرزێکی نوێی کارکردن لە شوێنەواری پەیکوڵی لە گەرمیان کۆتایی هات، زانکۆیەکی ئیتاڵی هاوکاری تیمەکانی شوێنەواریان کردووە.

ئەمڕۆ هەینی 22.9.2023، محەمەد عەلی، ئەندامی تیمی کارکردن لە شوێنەواری پەیکوڵی بە 964ـی راگەیاند، لە ماوەی 12 رۆژدا لەگەڵ تیمێکی زانکۆی ساپێنزای ئیتاڵی، بەشێک لەو بلۆکانەی شوێنەواری پەیکوڵی کۆکرانەوە کە لە کۆنەوە بەربونەتەوە بۆ چەم و دامێنەکانی دەوروبەری مۆنۆمێنتەکە.

بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری گەرمیان و تیمە هاوبەشەکانی، لە ساڵی 2006ـەوە تا ئێستا حەوت وەرز کاریان لەم شوێنەوارەدا کردووە و نزیکەی 905 بەرد و پارچە بەردی دێرینیان لێ دۆزیوەتەوە.

دوو گرێبه‌ستی نێوده‌وڵه‌تى بۆ مۆزه‌خانه‌ى گه‌رمیا...

دوو گرێبه‌ستی نێوده‌وڵه‌تى بۆ مۆزه‌خانه‌ى گه‌رمیان واژۆ كران

“مۆنۆمێنتێکە بەردەکانی زۆرن، بەڵام لە کۆنەوە پەرش و بڵاوبوونەتەوە، بەشێکیان نوسینیان لەسەرە، بە گشتی تا ئێستا 905 بەرد و پارچەی بەردیان لێ دۆزیوەتەوە”، محەمەد عەلی وای وت.

شوێنەواری پەیکوڵی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پادشای ساسانی “نارسە”. بە گشتی دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایی سەدەی سێیەمی زاینی.