مفەوزێکی پۆلیس لە ناو ماڵەکەی خۆی کوژرا

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

لەگەڕەکی یەکی حوزەیرانی شاری کەرکوک مفەوزێکی پۆلیس لەناو حەوشەی ماڵەکەی خۆی دەستڕێژی گولەی لێکراو کوژرا.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە بنکەی پۆلیسی عەدالە بە 964ی وت، “ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی مفەوەزێکی پۆلیسی تەمەن 52 ساڵ کە لە بەشی لێکۆڵینەوە بنکەی پۆلیسی ناحیەی ریازی سەر بەقەزای حەویجە دەوامی دەکرد، لە حەوشەی ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی یەکی حوزەیرانی شاری کەرکوک لەلایەن دوو کەسی نەناسراوی دەمامکدار بە سواری ماتۆرسیکیلێک ئەو پۆلیسەیان کوشتووە”.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، تا ئێستا روون نییە رووداوەکە تیرۆرستیە یان کۆمەڵایەتی، بەڵام پۆلیس لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە.

لە کەرکوک چەند کوژراو و بریندار هەن؟

لە کەرکوک چەند کوژراو و بریندار هەن؟