دیمەنێک کە دراوی 25 هەزار دیناری عێراقی نیشان دەدات - وێنە: 964
وەزارەتی بازرگانی: 178 ملیار دیناری پارەی گەنم ماوە بگات
964+
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چاوەڕوانی گەشتنی زیاتر لە 178 ملیار دینارە، تا لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بەدابەشکردنی بکات.
ئەمرۆ هەینی 22.9.2023، لە بڵاوکراوەیەکدا، وەزارەتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، 178 ملیار و 24 ملیۆن و 196 هەزار دینار، لە شایستە داراییەکانی جوتیاران ماوە بگاتە هەرێمی کوردستان و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەنێردرێت و دابەشدەکرێت بەسەر جوتیاراندا.
کەمتر لە نیوەی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم نێردراوە
وەزارەتەکە دەڵێت، لەکۆی 411 ملیار و 24 ملیۆن و 196 هەزار دیناری پارەی گەنمی جوتیارانی ئەمساڵ تا ئێستا بڕی 233 ملیار دینار گەشتووەتە بە هەرێمی کوردستان.
بەپێی بڕیاری وەزارەتی بازرگانی، پارەکە بەگوێرەی ڕۆژی وەرگرتنی گەنمەکانیان بەسەر جوتیاران دابەشدەکرێت و لە ئایندەدا ئەو بڕەی تر ماوە کە 178 ملیار و 24 ملیۆن و 196 هەزار دینارە و دەنێرێتە سەرحسابی بانکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و دابەش دەکرێت.