تازەپێگەیشتووانی هەولێر ئەنجامێکی گەورەیان تۆمارکرد

964+
هێژا خەسرەو – هەولێر

لە یارییەکانی خولی تازە پێگەیشتووان، یانەی هەولێر سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر تازەپێگەیشتووانی یانەی زاخۆ بەدەستهێنا.

یانەی هەولێر لە یاریگای دووەمی فرانسۆ هەریری میوانداری تازەپێگەیشتووانی یانەی زاخۆی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامێکی گەورە و بە چوار گۆڵی بێ وەڵام بردیەوە.

گێمی یەکەمی یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، لە گێمی دووەمدا، ئەلەند محەمەد گۆڵی یەکەمی هەولێری تۆمارکرد، دواتر یوسف کاروان گۆڵی دووەم و پەیوەند خالیدیش گۆڵی سێیەمیان تۆمارکرد، گۆڵی چوارەم و کۆتایی یارییەکەش لە لەرێگەی راستی رەشادەوە تۆمارکرا.

دوای تەواوبوونی یارییەکە، سەردار فارسی راهێنەری تازەپێگەیشتووانی یانەی هەولێر لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “بردنەوەی ئەم یارییە بۆ ئێمە زۆ گرنگ بوو، لەسەر هەنگاوی راست دەڕۆین، تیپەکەمان بێ کێشەیە و لەسەر نازناوی خولەکە رکابەری دەکەین، یاریزانان و یانەکەشمان توانای ئەوەیان هەیە و بەربژێرن بۆ ئەوەی ببنە پاڵەوانی خول”.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی