“سوپای پاسداران هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات”

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند، به‌ هیوان له‌گه‌ڵ عێراق بگه‌نه‌ رێككه‌وتن، كه‌ وا بكات “كۆمه‌ڵه‌ی جوداخوازه‌كان” به‌ ته‌واوی نه‌مێنن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر عێراق پابه‌ند نه‌بێت، خۆیان ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن.

ره‌مه‌زان شه‌ریف وته‌بێژی سوپاس پاسدارانی ئێران بۆ ئاژانسی ئیسنای وڵاته‌كه‌ی قسه‌ی كردووه‌ و ده‌ڵێت، “ناوچه‌كه‌ به‌ ته‌واوی گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی پێویسته‌ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ جوداخوازه‌ له‌ناوببرێن”.

هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كات، “ئه‌گه‌ر عێراق به‌ڵێنه‌كه‌ی نه‌باته‌سه‌ر، ئێمه‌ ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ “تیرۆریست”ـییه‌ له‌ناوده‌بین”.

سۆراغ؛ بنکەکانی حزبەکانی رۆژهەڵات بۆردومان نەکراون

سۆراغ؛ بنکەکانی حزبەکانی رۆژهەڵات بۆردومان نەکراون

لیژنەی باڵای حکومەتی عێراق کە مانگی رابردوو بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە پێکهێنراو و ژمارەیەک وەزیر و سەرکردەی ئەمنی بەغدا و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەخۆدەگرێت، دوێنێ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و تێدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن: “بە پشتبەستن بە پابەندبوونی کۆماری عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەرجەکانی رێککەوتنی هاوبەشی ئەمنی و لە رێگەی هەوڵی هاوبەشی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم و لیژنەی باڵای هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات، بارەگای حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بە تەواوی چۆڵكران، ئه‌وانه‌ی كه‌وتوونه‌ته‌ نزیک سنوور لەگەڵ ئێران”.

هاوكات ئه‌و واده‌یه‌ی كه‌ بۆ چۆڵكردنی باره‌گای حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران دانرابوو، دوێنێ كۆتاییهات.
بەگوێرەی راگەیەندراوی لیژنەكە، ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی بە تەواوی لە چەک داماڵراون و لەمەوبەدوا وەک پەنابەر مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، بەجۆرێک نەتەوە یەکگرتووەکان پاڵپشتی ئەو هەنگاوەی عێراقە بە مەرجی ئەوەی مافە مەدەنییەکانیان پارێزراو بێت.

لە رێکەوتی 19.8.2023، عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەوکاتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە بەغدا رێککەوتنی ئەمنیی نێوان هەردوو وڵاتیان واژۆ کرد، بە گوێرەی رێکەوتنەکە یەک مانگ مۆڵەت بوو بۆ دوورخستنەوەی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لەو ناوچە سنووریەکانی هەرێم.

نزیکەی 100 ماڵی هەردوو زڕگوێزەکە گوندەکەیان چۆڵ کردووە

نزیکەی 100 ماڵی هەردوو زڕگوێزەکە گوندەکەیان چۆڵ کردووە