لەمەودوا گەنجانی گەرمیان دەتوانن بێبەرامبەر فێری پیشەیەک ببن

964+

پێشەوا محەمەد

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی بڕیاری کردنەوەی چەند وەرشەیەکی لە بەڕێوەبەرایەتی کار و راهێنانی گەرمیان داوە.

لەو وەرشانەدا خولی جۆراوجۆری پیشەیی دەکرێنەوە و گەنجان دەتوانن بێبەرامبەر بەشداریان تێدا بکەن.

ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، ئەو وەرشانە هەوڵی وەزارەتی کارن لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێم تا گەنجان بتوانن لەو رێگەیەوە فێری پیشەیەک ببن.

وتیشی، “لەو وەرشانەدا خولی جۆراوجۆری پیشەیی دەکرێنەوە، کە ئەمڕۆ پێویستن و گەنجان دوای ئەوەی لەوێ فێربوون دەتوانن سوود لە وەرگرتنی قەرزی بچووک وەربگرن و ببنە خاوەن پیشەی خۆیان”.

گەنجە بێ کارەکانی کفری تۆمار دەکرێن

گەنجە بێ کارەکانی کفری تۆمار دەکرێن