لە سیدەکان بەشی فریاکەوتنی خێرا کرایەوە

964+

ئاسۆ وەرتی ــ سیدەکان

سیدەکان بەشی فریاکەوتنی کردەوە، لەمە بەدوا حاڵەتەکانی فریاگوزاری خێرا، تیمار و هەناوی لەو بەشە تەندروستییە بۆ خەڵکی خانەخوێی ناوچەکە ئەنجامدەدرێت.

لە ئەمڕۆوە 20.9.2023 ئەو خزمەتگوزارییانە بەردەست دەبن، رێکخراوێکی پزیشکی بەلجیکی سەرجەم کەلوپەلەکانی بەشەکەی دابینکردووە، و وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نزیکەی 250 ملیۆن دیناری بۆ دروستکردنی بەشەکە خەرجکرد.

دکتۆر کامەران مەلا محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سیدەکان بە964ـی وت، کردنەوەی بەشەکە هەنگاوێکی پێویست بوو، بۆ زیاتر خزمەتکردنی دانیشتوانی ناوچەکە، ئەمە ناکرێتە بەدیلی نەخۆشخانەی گشتی، بەڵام سەرجەم فریاگوزارییە خێراکان بەردەست دەبن تێیدا.

سیدەکان خاوەنی 20هەزار دانیشتووە، هەروەها 150 گوند لە سنورەکەیدا هەن، بەوتەی بەرێوبەری گشتی تەندروستی سیدەکان بێت، دەتوانن دانیشتوانی ئەو گوندانەش سوود لە خزمەتگوزارییەکان ئەو بەشە وەربگرن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا