هەواڵ
لەسەر رێگای کەرکوک بەغدا سێ کەس گیانی لەدەستدا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگای سەرەکی نێوان، کەرکوک بۆ بەغدا سێ کەس گیانیان لەدەست دا و یەک کەسیش برینداربوو.
درەنگانی ئەمشەو بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندکروۆزەر لەسەر رێگای نێوان کەرکوک بۆ بەغدا و بە دیاریکراوی لە نزیک گوندی عوسەج، سێ سەرنیشینی ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لە دەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
بەپێی سۆراغی 964 لە چەند سەرچاوەیەکی پزیشکی و ئەمنی ئەو ئۆتۆمبێلە لە بەغداوە بەنیازبووە بەرەو کەرکوک بێت، بەڵام بە هۆی تیژرەوییەوە کۆنترۆڵ لە دەست دەدات و وەردەگەڕێت، لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە ژنێکێش بریندار بووە.
گوندی عوسەج دەکەوێتە سەر رێگای کەرکوک بەغدا و لە رووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای دیالەیە و یەکێکە لەو گوندانە دەکەوێتە سنوری ناوچەی کێشە لەسەرەکانی مادەی 140.
پێداچوونەوە: توانا نەقی