ئۆتۆمبێلێکی BMW چەندان ماڵ بێ کارەبا دەکات
964+
کاروان ساڵحی -کەرکوک
لە گەڕەکێکی شاری کەرکوک تەقە لە محاویلەی کارەبا دەکات و ئۆتۆمبێلێکی BMW چەندان ماڵ بێ کارەبا دەکات.
درهنگانی شەوی رابردوو لە لایەن ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW تەقە لە محاویلەی کارەبای گەڕەکی سەرچنار كرا و به هۆیهوه چەندان ماڵ بێ کارەبا بوون.
یوسف عەلی، هاوڵاتییهكی دانیشتووی گەڕەکی سەرچناره، بە 964ی وت، “ئەو کەسانەی لە نێو ئۆتۆمبێلەکەوە تەقەیان لە محاویلەی کارەبای گهڕهكی سهرچنار كردووه، ناسراون و لە ڤیدیۆی کامێرای چاودێرییەوە دەرکەوتوون”.
وتیشی، هەوڵدەدەین سکاڵای یاسایی لەسەر ئهو كهسانه تۆماربکەین.
بەهۆی ئەوە تەقەکردنەوە زیاتر لە پەنجا ماڵ بێ کارەبا بوون، بەڵام دوای کاتژمێرێک بەر لەوەی بهشی سیانەی فەرمانگەی کارەبا بێن، محاویلەکە خۆی کەوتەوەکار و ئێستا بێ کێشەیە.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا