یواکیم لوف راهێنەری پێشووی ئەڵمانیا. فۆتۆ: ئاژانسەکان
توركیا ئه‌ڵمانییه‌كی ده‌ركرد و ئه‌ڵمانییه‌كی دیكه‌ی ده‌وێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
هه‌ڵبژارده‌ی توركیا راهێنه‌رێكی ئه‌ڵمانی ده‌ركردووه، به‌ڵام چاوی له ئه‌ڵمانییه‌كی دیكه‌یه، كه یواخیم لوفی راهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیایه.
شتیڤان كۆنتزی راهێنه‌ری ئه‌ڵمانی له مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی توركیا دووخرایه‌وه، به‌ڵام یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار یۆرۆش وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش به پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی توركیا، ئێستا هه‌ڵبژارده‌كه راهێنه‌رێكی پێویسته.
هه‌روه‌ها تیپه‌كه چه‌ند برژاره‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌یه له راهێنه‌ران، یه‌كێك له‌وان یواخیم لوفی راهێنه‌ری پیشووی ئه‌ڵمانیایه، هه‌روه‌ها بژارده‌كانی دیكه فاتیح تیریم، سه‌رگان یالچین، عه‌بدوڵا ئاڤچی، هه‌روه‌ها ڤێچێنزۆ مۆنتێلای ئیتالین.
توركیا له پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی 2024 له ناو ركابه‌ریدایه له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م و له پله‌ی دووه‌مه به 10 خاڵ، ئامانجیشی ئه‌وه‌یه بگاته كۆتاییه‌كان، كه هاوینی داهاتوو له ئه‌ڵمانیا ده‌كرێت.