خێرخوازان پەنجە ماسی دەخەنە بەنداوی ئەڵوەن

+964

راژان باجەلان – خانەقین

دوو گەنجی خێرخوازی خانەقینی زیاد لە دوو هەزار پەنجەماسیان خستە بەنداوی ئەڵوەن و بەڵێنە بەردەوامیش بن

عەباس عەزیزی و عومەر قەیس دوو گەنجی خانەقینین، لەسەر ئەرکی خۆیان زیاد لە دوو هەزار پەنجەماسیان هێانەوە و خستوویانە ناو بەنداوی ئەڵوەنەوە.

عومەر و عەباس بە 964 یان وت، نزیکەی 2300 پەنجەماسیمان خستە بەنداوەکە لە هەردوو جۆری کارب و کەرەز، بە هیوای ئەوەی لەگەڵ ژینگەی ئاوی ئەڵوەن بگونجێن و بتوانن زیاد بکەن، بۆ ئەوەی ببێتە سامانێکی گرنگ بۆ دەڤەرەکە

ئەحمەد وەسین بەڕێوەبەری بەنداوی ئەڵوەن بە 964ی راگەیاند، ئەوان بەردەوام پێشوازی لە هەر هەڵمەتێک دەکەن، کە لە خزمەتی شارەکەدا بێت.

وتیشی، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی دەوروبەری بەنداوەکە، رێ لە راوچییەکان دەگرین، کە بە گومان هەیە بە مەرامێکی شەخسی هەوڵی لەناوبردنی سامانی ماسی لە ناو ئاوەکە بدەن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بولبول و نەخۆشی نەیهێشت خانەقین خێر لە قەیسی ئەمساڵ بب...

بولبول و نەخۆشی نەیهێشت خانەقین خێر لە قەیسی ئەمساڵ ببینێت