ئێران چاودێری کوردستان دەکات و سبەی دوا وادەیە

964+

ژووری هەواڵ

سبەی 19ی مانگ دوا وادەیە بۆ ئەو رێکەوتنەی عێراق و ئێران کردوویانە بۆ ئەوەی هێزەکوردییەکانی رۆژهەڵات لە کوردستان نەمێنن، ئێران مکوڕە لەسەر ئەوەی دەبێت رێکەوتنەکە جێبەجێ بکرێت و عێراقیش دێت چاودێری دەکات.

دوو کەس لە سلێمانی داویانە بەسەر دووکانێکی مۆبایلدا و رێک گسکیان لێداوە، هەرچی تیابووە دزیویانە، بەڵام هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە لەدەست پۆلیس رزگاریان نەبوو هەردووکیان قۆڵبەستکران.

وەزارەتی تەندروستی کەوتووەتە خۆی، لیژنەیەکی ناردووە بۆ سلێمانی لە دانە دانەی کلینیکە راوێژکارییە حکومییەکان کۆڵیوەتەوە بۆ ئەوەی بزانێت ئاستی خزمەتگوزارییان چۆنەو چییان نوقسانە.

ئەم هەشت مانگە حاڵی ئیدارەی راپەڕین باش بووە، 85 هەزار کەس بۆ گەشت و سەیران چوونەتە ئەو دەروروبەرە.

لە دوێنێ شەوەوە کۆمەڵێک پەیج و سایت وروژاون دەڵێن لە سلێمانی ژنە بانگخوازێک کوژراوە، هاوکارم توانا نەقی چووەتە بنج و بناوانی ئەم بابەتەوەو لێی کۆڵیوەتەوە، لە تاک هەواڵێکدا هەموو شتێکی روونکردووەتەوە، پێشنیارتان بۆ دەکەم لەسەر سایتی 964.krd و لە سۆشیال میدیای 964  بیبینن.

ئایا هیچ کچە بانگخوازێک لە سلێمانی کوژراوە؟

ئایا هیچ کچە بانگخوازێک لە سلێمانی کوژراوە؟