كه‌ریم بنزێما وازی هێنا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
کەریم بنزێمای هێرشبەری فەڕەنسی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریال مەدرید، وازهێنانی خۆی لە یاریی نێودەوڵەتی راگەیاند.
بنزیما لە رێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە توویتەر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ی كانوونی یه‌كه‌م رایگەیاند، “هەموو هەوڵێکم دا، هه‌ندێك هەڵە كراون، كه وای كرد من بگه‌م به‌و رۆژگاره‌ی ئێستا تێیدام، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شانازی دەکەم”.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی “من چیرۆكێكم نووسییه‌وه، ئێستا چیرۆكه‌كه‌م كۆتایی هات”.
كه‌ریم بنزێما به هۆی پێكانه‌وه نەیتوانی لەگەڵ وڵاتەکەی بەشداری مۆندیالی قەتەڕ بکات، له كه‌مپی مه‌شقی تیپه‌كه پێش ده‌ستپێكردنی مۆندیال دوورخرایه‌وه، به‌ڵام له‌و چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو له پێكانه‌كه‌ی چاكبووه‌وه.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا دیدێ دیشامپی راهێنەری فه‌ڕه‌نسا تۆمەتبار دەکەن
رۆژنامەکانی ئیسپانیا دیدێ دیشامپی راهێنەری فه‌ڕه‌نسا تۆمەتبار دەکەن بەوەی بنزێمای لە مۆندیال دوورخستووه‌تەوە وله بڕیاره‌كه‌ی پەلەی كرد، هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كان ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو، دەکرا بنزێكا هه‌ر له قه‌ته‌ڕ چارەسەری وه‌ربگرێت و له یاریی كۆتایی مۆندیالیش به‌شداریی بكات.
هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا شه‌وی رابردوو له یاریی كۆتایی مۆندیالی 2022 به ئه‌رجه‌نتین دۆڕا و پله‌ی دووه‌می به‌ركه‌وت.