ئایا لە کاتی پژمین لێدانی دڵ دەوەستێت؟
964+
ژووری هەواڵ
هەموومان گوێمان لەو قسەیە بووە کە لە کاتی پژمین لێدانی دڵ دەوەستێت بۆیە دەبێت سوپاسی خوا بکەین! هەر بە جدی وایە؟ وەڵامی ئەو پرسیارەش لای منە
لە رووی پزیشکییەوە پژمین رێگایەکی لەشە بۆ کردنە دەرەوەی ماددە کزێنەر و سووتێنەرەکان لە قورگ و لووت، پژمە تەنیا کاریگەری لەسەر رێژەی خوێنی ناو دڵ هەیە بەڵام بە هیچ شێوەیەک کاریگەریی لەسەر کارەبایاتی دڵ نییە و نابێتە هۆی وەستانی دڵ.