بەشێک لە مەڕدارەکانی سیدەکان شوێنەکانیان چۆڵ دەکەن

964+
ژووری هەواڵ

بەهۆی ناجێگیری بارودۆخی ئەمنی سیدەکان و ناوچە سنورییەکانی باکور و رۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر، بەشێک لە خەڵکی کۆچەری و مەڕدارەکانی ناوچەکە لە کوێستانەکان دێنە خوارەوە و چۆڵی دەکەن.

پەیامنێرمان ئاسۆ فەیسەڵ بەو رێگایەدا چاوی بە ژمارەیەک مەڕدار کەوت کە ئاژەڵەکانیان دەگواستەوە.

لەو ناوچەیەدا ناکۆکی و ئاڵۆزی ئەمنی و سەربازی دروستبووە.

ئێران و عێراق رێکەوتوون کە لە 19ـی ئەم مانگەوە چیتر بنکە و بارەگای حزبە کوردیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەو ناوچانە نەمێنن.

لەلایەکی دیکەوە، قسە هەیە کە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رەتیبکاتەوە بهێڵێت سوپای عێراق بچێتە ناوچەکە و دەڵێت، خۆی شوێنی ئەو حزبانە دەگرێتەوە.

خەڵکی ناوچەکە ترسیان هەیە ئەم ناکۆکیانە پێکدادانی سەربازی لێبکەوێتەوە و دواجار ئەوان ماڵوێران ببن.