ئاوی ئاکرێ بیری بۆ دوو گوند لێدا
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ئاکرێ دوو بیری بۆ هەردوو گوندی باشقاڵ و سپیماڵ لێدا کە دەکەونە سنوری خۆیەوە و دەڵێت، کێشەی کەمئاوییان نامێنێت.
زرار ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی ئاکرێ بە 964ـی وت، گوندی سپیماڵ گوندێکە لە سنووری ئاکرێ و ناسراوە بە بەرهەمهێنانی بەروبوومی خەیار و ساڵانێک بوو بیریان لێدابوو بۆ خۆیان، بەڵام سەرچاوەی بیرەکە وشکبووبوو”.
هەروەها بەهەمان شێوە بیرێک لە گوندی باشقاڵ لێدراوە و زرار ئەحمەد وتی، ئەو گوندەش کێشەی کەمئاوییان نامێنێت.
لە ماوەیەکی نزیکی داهاتوودا، دوو بیری تر بۆ دوو گوندی تر لێدەدەن و بە زووی رایدەگەیەنن گوندەکان کامانەن.