پارکی رۆژ سەنتەر. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
پیرمام گۆڕانکاریی زۆر دهكات
لە پارکەکانی بازاڕی هەولێر نێرگەلە کێشان قەدەغەیە
964+
هێرۆ مەولودی
لە قەزای پیرمام گرنگی بە زۆرکردنی سەوزایی و پارکەکان دهدرێت و ئەو پارک و زەوییانەی ببونە شوێنی زبڵ و خاشاک، پاککرانەوە.
گەزەنگ حاکم سەدیق سەرۆکی شارەوانیی قەزای پیرمام بۆ 964 وتی، “کارەکانمان لە چەند هەنگاوێك بووە، هەنگاوی یەکەم گەڕانەوەی زۆربەی ئەو زەوییانە کە ببوونە شوێنی زبڵ و لە راستیدا بۆ پارک و سەوزایی بووە و هەنگاوی دووەم ئامادەکردنی دیزاین و دەرخستەی پێویست بوو بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی جۆراوجۆر لە ناو سنووری شارەوانیی پیرمامدا”.
وتیشی، دوو پارک لە ماوەیە کاری لە سەر دەکرێ، پارکی مەلایان و پارکی ناو شار، ههروهها پارکی رۆژ سەنتەر تەواو بووە و ئامادهیه”.
بە گوێرەی پلانەکەی شارەوانی پیرمام، ئێستا کار لەسەر پرۆژەی پارکی مامۆستایان دهكرێت، کە دەکەوێتە نێوان گەڕەکی مامۆستایان و گەڕەکی گوڵستان، کە لە سەر رووبەری 2525 مەتر دووجا دێته دروستكردن.
بە وتەی سەرۆکی شارەوانیی پیرمام، ناوی پارکەکان بە گوێرەی ناوی گەڕەکەکانە، بەڵام پلانیان وایە لە رێگهی ئەنجومەنی شارەوانیی پیرمامهوه ناوی شیاو بۆ گەڕەک و پارکەکان دابنرێ و رای هاوڵاتیانیش وەردەگیریت.
ئەو نەیشاردەوە، چەند ناوێكی شیاو بۆ چەند گەڕهکێك هەڵبژێردراون و لە داهاتوویەکی نزیکدا ناوەکان رادەگەیهنن.