دژە تیرۆری کوردستان: دوو تیرۆریست لە سلێمانی دەستگیرکران

964+

توانا نەقی

دژە تیرۆری کوردستان دەستگیرکردنی دوو “تیرۆریستی” لە سلێمانی راگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە، دژە تیرۆری کورددستان بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆر و دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە سنووری سلێمانی توانرا دوو تیرۆریست دەستگیربکرێت.

هەریەک لە (ح، ع، ح، خ) لەدایکبووی 1986 و (ن، ع، ح، خ) لەدایکبووی 1984 خەڵکی پارێزگای سەڵاحەدین توانرەوە دەستگیر بکرێن.

ئەوەش هاتووە، “هەردوو تیرۆریست لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە بە مادەی 4ـی تیرۆر داواکراوبوون و دەستبەجێ رادەستی یاسا کران بەمەبەستی سزادانیان”.

ئەنجومەنی ئاسایش: ئەمیرێکی رێکخراوی داعش دەستگیر کرا

ئەنجومەنی ئاسایش: ئەمیرێکی رێکخراوی داعش دەستگیر کرا