گەشتی هەواڵەکان

ئەمڕۆ دوو کرێکار کەوتنەخوارەوە و سندوقە هەنگەکانیش سووتان

964+

ژووری هەواڵ

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ کرێکارێک بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە نهۆمی یەکەمی باڵەخانەیەک لە پارک ڤیو، بەسەختی بریندار بوو، بەگوێرەی شایەتحاڵەکان ئەو کرێکارە خەڵکی پارێزگاکانی خوارووی عێراق بووە و یەکەم رۆژی بووە بێتە کرێکاری.

بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر دەڵێت، 11 پڕۆژەی نوێیان لەبەردەستە، بەتەواوبوونیان رێژەی پشت بەستن بە ئاوی ژێر زەوی لە %50ـەوە کەمدەبێتەوە بۆ %17، هاوکات باسی گرنگی پڕۆژەی چواری ئاوی هەولێر دەکات.

لۆبیای تەقتەق حەشردەکات و رۆژانە 70 تۆن بەرهەم دەهێنرێت به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ فه‌رمییه‌ى كه‌ 964 له‌ كشتوكاڵى ته‌قته‌ق ده‌ستیكه‌وتووه‌، تا دوێنێ هه‌ینى، رۆژانه‌ 70 تۆن به‌رهه‌می لۆبیا له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه‌ براوه‌ته‌ عه‌لوه‌كانى سنوورى ئه‌و ناحیه‌یه‌.

ئەمساڵ چەند حاڵەتێک بۆ سندوقە هەنگەکان روویداوە و پێدەچێت بۆیان نەیەت، دەمێک ورچ زەپەرەیان پێدەبات و دەمێک دەسووتێن. به‌هۆى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر لە ئاقارێكی گوندی بەرچێ له‌سنوورى قه‌زاى ئامێدی پارێزگاى دهۆك، زیاتر لە 20 سندوقی هەنگ سووتان .