ئەرکەکەی لەچیای قەرچووغ بووە

ئەنجومەنی ئاسایش: ئەمیرێکی رێکخراوی داعش دەستگیر کرا

964+

توانا نەقی

ئەنجمونەی ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی ئەمیرێکی رێکخراوی داعشی راگەیاند و دانپێدانانی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم دەڵێت: لە رۆژی 6ـی ئەیلولی 2023 ئەو ئەمیرە دەستگیرکراوە و دەستی هەبووە لە چەندین کردەوەی تیرۆرستیدا.

ئەوەش هاتووە، ئەوکەسە ئەمیری کەرتی “سەعدی کوڕی ئەبی وەقاس” بووە و لە ویلایەتی دیجلە و ئەرکەکەی لە چیای قەرەچوخ بووە.

ئەنجومەنی ئاسیایش دەڵیت: ئەو کەسەی دەستگیریان کردووە، لە ساڵی 2014 پەوەندی بە داعشەوە کردووە و چەکدار بووە لە ناوچەی شرگات، هەروەها بەشداری شەڕی کردووە دژی پێشمەرگە لە ناوچەی مەخمور و قەراج.

هەر لەو ڤیدیۆیەی کە ئەنجومەنی ئاسایش بڵاویکردووەتەوە شایەتحاڵێک بەناوی زەینەڵ عومەر قسە دەکات و دەڵێت: ئەوان پیشەیان ماسیگربووە لە گوێر لەگەڵ کەسێکی دیکەدا رۆژێک مەفرەزەیەکی داعش دەستگیری کردوون و هاوڕێکەیان کوشتووە و دواتر ئەو ئازاد بووە.