سۆراغ؛ تا ئێستا رووفاته‌ دۆزراوه‌كه‌ى سنوورى كۆیه‌ ده‌رنه‌هێندراوه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964، تا ئێستا ئه‌و رووفاته‌ى چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ سنوورى قه‌زاى كۆیه‌ دۆزرایه‌وه‌، گۆڕه‌كه‌ى هه‌ڵنه‌دراوه‌ته‌وه‌ و هیچ پشكنینێكی بۆ نه‌كراوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پزیشكى دادى هه‌ولێر به‌ 964ـى وت، تا ئێستا رووفاته‌كه‌ نه‌هاتووه‌ بۆ ئه‌وان و ته‌نیا ده‌نگۆى دۆزینه‌وه‌ى رووفاته‌كه‌یان زانیووه‌.

له‌ په‌یوه‌ندیه‌كیشدا به‌ پزیشكى دادى كۆیه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس به‌ 964ـى راگه‌یاند، چاوه‌ڕێى بڕیاری دادوه‌رى كۆیه‌ ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى لیژنه‌ى تایبه‌تى به‌ڵگه‌ و تاوان بنێرنه‌ شوێنى رووفاته‌كه‌ و‌ گۆڕه‌كه‌ هه‌ڵبده‌نه‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی “دواى ده‌رهێنانى رووفاته‌كه‌ راسته‌وخۆ ده‌ینێرنه‌ پزیشكى دادى هه‌ولێر چونكه‌ ته‌نیا له‌وێ ده‌تواندرێت پشكنیشی ئێسك بۆ رووفاته‌كان بكرێت”.

سه‌رله‌بەیانی رۆژى دووشەممە 11.9.2023 لەناو یه‌كێك له‌ زه‌وییه‌كانى گوندى تاڵه‌بانى گه‌وره‌ی ناحیه‌ى تەقتەق سه‌ر به‌ قه‌زاى كۆیه‌، لە کاتی کێڵانی زەوییەکی کشتوکاڵی، رووفاتێک دۆزرایەوە کە بریتی بووه‌ له‌ ئێسکوپروسکی پیاوێک.

به‌ قسه‌ى خه‌ڵكی ئه‌و سنووره‌ كاتێك جوتیاره‌كه‌ رووفاته‌كه‌ى دۆزیوه‌ته‌وه‌، وتویه‌تى ئه‌و ئاگادار بووه‌ كه‌ ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ى حزبی شیوعی دواى گیانسپاردنى له‌ ساڵى 1980 لە یەکێک لە شەڕەکان له‌گه‌ڵ حکومەتی ئەوکاتی بەعس، له‌و شوێنه‌دا نێژراوە.

له‌په‌یوه‌ندییه‌كاى 964 یش به‌ نوێنه‌رانى حزبی شیوعی، وتیان، ئه‌وان ته‌نیا ئه‌و ده‌نگۆیه‌یان بیستووه‌ و چاوه‌ڕێى ئه‌نجامى پشكنینیه‌كانن.

به‌ پێی ئامارێكی 964 كه‌ له‌ مه‌كته‌بی شه‌هیدانى حزبی شیوعى وه‌رگیراوه‌، تا ئێستا ئه‌و حزبه‌، نزیكه‌ى 400 پێشمه‌رگه‌ى گیانسپاردووى هه‌یه‌ و بێ گۆڕن، له‌ گۆڕستانى كه‌سنه‌زانى شارى هه‌ولێریش مۆنۆمێنتێكی تایبه‌تیان بۆ به‌شێكیان دروستكردووه‌.

ده‌نگۆ؛ رووفاته‌ دۆزراوه‌كه‌ى ته‌قته‌ق پێشمه‌رگه...

ده‌نگۆ؛ رووفاته‌ دۆزراوه‌كه‌ى ته‌قته‌ق پێشمه‌رگه‌یه‌كی حزبی شیوعیه‌

تەقتەق.. رووفاتی کەسێک لە زەوی جووتیارێکدا دۆزرایەوە

تەقتەق.. رووفاتی کەسێک لە زەوی جووتیارێکدا دۆزرایەوە

964 بەدواداچوونی بۆ گۆڕغەریبەکانی حزبی شیوعی کردووە

964 بەدواداچوونی بۆ گۆڕغەریبەکانی حزبی شیوعی کردووە