بنكه‌ى ته‌ندروستى ئێندزه‌ له‌وه‌ته‌ى لافاو دایخستووه‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ماوه‌ى شه‌ش ساڵه‌ بنكه‌ى ته‌ندروستى گوندێكى بنارى قه‌ندیل داخراوه‌، خه‌ڵكه‌كه‌ى داوا ده‌كه‌ن بكرێته‌وه ‌و ته‌ندروستى راپه‌ڕینیش ده‌ڵێت، دۆخى داراییان باش نییه‌.

ساڵى 2018 لافاو زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستانى گرته‌وه‌، له‌ سنوورى بنارى قه‌ندیل له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى رێگاى زۆربه‌ى گونده‌كانى تێكدا، هه‌مان كات بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كه‌ى گوندى ئێندزه‌شی له‌كارخست.

خه‌ڵكی ئه‌و گونده‌ له‌ رێگه‌ى 964ـه‌وه‌ نامه‌یه‌كیان بۆ بەرپرسانی تەندروستی ئیدارەی راپەڕین ناردووه‌ و داواكارن بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كه‌یان بۆ نۆژه‌ن بكرێته‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، له‌وه‌ته‌ى ساڵی 2018ـه‌وه‌ ئه‌و بنكه‌یه‌یان داخراوه‌ و پزیشک و یاریدەدەر و کارگوزارەکانیشى لە نەخۆشخانە و بنكه‌کانی دیکە دەوام دەکەن.

ته‌ها محه‌مه‌د، وته‌بێژى ته‌ندروستى راپه‌ڕین، به‌ 964ـى راگه‌یاند، به‌هۆى دۆخى خراپی داراییه‌وه‌ ئێستا ناتوانن هیچ نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ بنكه‌ و نه‌خۆشخانه‌كان بكه‌ن.

وتیشی “پێویسته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمى له‌و بنكه‌یه‌وه‌ داواكارییمان بۆ بێت و بۆ ئه‌وه‌ى له‌ رێگه‌ى به‌شی ئه‌ندازه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیی‌ ته‌ندروستى راپه‌ڕینه‌وه‌ كاری له‌سه‌ر بكرێت”.

هێشتا چه‌ند گوندێكى بنارى قه‌ندیل رێگاكانیان داخراون

هێشتا چه‌ند گوندێكى بنارى قه‌ندیل رێگاكانیان داخراون

ره‌وه‌ ورچ واز له‌ هه‌نگه‌كانى بنارى قه‌ندیل ناهێن...

ره‌وه‌ ورچ واز له‌ هه‌نگه‌كانى بنارى قه‌ندیل ناهێنێت

دوای نۆ مانگ تەرمی شوانێک لە ژێر بەفردا دۆزرایەوە

دوای نۆ مانگ تەرمی شوانێک لە ژێر بەفردا دۆزرایەوە