ساڵیادی "ژینا ئەمینی"ـى چۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت؟
ئه‌مڕۆ چاوى جیهان له‌سه‌ر سه‌قزه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چالاكوانێكی بوارى مافه‌كانى مرۆڤ ده‌ڵێت، نازانن ئه‌مڕۆ 16.9.2023 چۆن ساڵیادى گیان له‌ده‌ستدانى ژینا ئه‌مینى له سه‌قز به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌كاتێكدا خه‌ڵكی سه‌قز خۆیان بۆ ئه‌و یاده ئاماده‌كردووه و هێزه ئه‌منییه‌كانى ئێرانیش له ئاماده‌باشی دان بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یان .
ئه‌مڕۆ 16.9.2023، ساڵێک بەسەر گیان له‌ده‌ستدانی ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵدا تێدەپەڕێت، كه گومان ده‌كرێت، به‌ده‌ستى پۆلیسی ئه‌خلاق له ئێران كوژرابێت، ئەم رووداوە ناڕەزایەتی بەرفراوانی لێکەوتەوە و به‌شێكی شاره‌كانى ئێرانى گرته‌وه.
ئەوین مستەفازادە، چالاکوان و ئەندامی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردی “کوردپا” به 964ـى وت، بارودۆخی ئەمنی شاره‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان و به تایبه‌تیش شاره‌كانی سەقز و سنه و مه‌هاباد، زۆر ئاڵۆزە و هێزێكى ئه‌منى زۆر كۆكراوه‌ته‌وه.
وتیشی “خانه‌واده و كه‌سوكارى ژینا ئەمینی، ئامادەکاریان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى یادی شەهیدکردنی کچەکەیان لە سەر مەزارەکەی ، بكه‌نه‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌و هێزه ئه‌منییه‌ى ئێران كه له‌و شارانه جێگیری کردوون بۆ سەرکوتکردنی هەر خۆپیشاندان و جموجۆڵێكه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ رووبدات .
به‌پێی ئامارى رێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤى ئێران، له‌ماوه‌ى ساڵى رابردوو و له دواى گیان له‌ده‌ستدانى ژینا، حکومەتی ئێران تا ئێستا،70 ئەندامی بنەماڵەکەی دەستگیرکردوون و لیکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە كه دیارترینیان خاڵی ژینا ئەمینییە و بە رابەری خۆپیشاندانەکان دادەنرێت .
ئه‌مڕۆ جیهان لە چاوەڕوانی یەکەمین ساڵیادی ناڕەزایەتییەکانی ئەو کچە کوردەدایە کە لە زۆربەی شارەکانی ئێران‌دا بڵاوبووەوە و زۆرێک لە وڵاتانیش هەڵوێستی تووندیان نواند.
دوو رۆژ لەمەوبەر، ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، بە زۆرینەی دەنگ پرۆژە یاسای “ژینا”ـی پەسەند کرد، لە چوارچێوەی زنجیرەیەک رێوشوێن کە رێبەری كۆمارى ئیسلامیی ئێران و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كى دیكه‌ى کردووه‌تە ئامانج لەو سزایانەی کە ئەمریکا بەسەر ئێران‌دا سەپاندوونى.
به‌پێی ئه‌م پڕۆژه‌یه، ئێران رووبەڕووی سێ رێوشوێنی نوێ دەبێتەوە، کە لە لایەن کۆنگرێسی ئەمریکاوە تاوتوێ دەکرێن، لەوانەش یاسای “ژینا” لە کاردانەوە بە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکاندا.
ئەوین مستەفازادە ده‌ڵێت “ناتوانین پێشبینی بکه‌ین کە ئه‌مڕۆ چی روودەدات، لە نێوان ئەو رێوشوێنە ئەمنیانە و پێداگری خێزانی ئەمینی بۆ چوونە دەرەوە بۆ یادکردنەوەی کچە شەهیدەکەیان”.