ساڵنامەکەی بڵاوکردەوە

سبەی دەوامی زانکۆیەکی دیکە لە هەولێر دەستپێدەکات

964+

فەهمی نەبی

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەڵێت، رۆژانی شەممە و یەکشەممەی ئەم هەفتەیە یەکەم رۆژی دەوامی خوێندکاران لە زانکۆکە دەستپێدەکات.

بەگوێرەی ساڵنامەی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە ئەمڕۆ هەینی بڵاوبووەتەوە، بۆ ئەو کۆلیژانەی پشوویان رۆژی پێنجشەممەیە لە رۆژی شەممە دەوامیان دەستپیدەکات و ئەو کۆلیژانەشی پشوویان رۆژی شەممەیە ئەم یەکشەممەیە دەوامیان دەستپێدەکات.

بەپێی ساڵنامەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەوامی خوێندنی ئەمساڵ لە 16.9.2023 دەستپێدەکات و لە 8.6.2024 تا 14.8.2024 تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ دەبێت.

یەکەم زانکۆ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان دەوامیان دەستپێکرد زانکۆی سەڵاحەدین بوو، لە هەولێر زانکۆی پۆلیتەکنیک دووەم زانکۆیە دەوامی خوێندکارانی دەستپێدەکات.

ئەمە دەقی ساڵنامەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرە:

+964صورة من منصة (شبكة):
زانکۆی سەڵاحەدین وەک یەکەم زانکۆی هەرێم دەوامی دەستپێ...

زانکۆی سەڵاحەدین وەک یەکەم زانکۆی هەرێم دەوامی دەستپێدەکات