هەردوو پردەکەی ناو زەڕایەن چاک دەکرێن

964+

پێشەوا محەمەد

هەردوو پردەکەی ناو زەڕایەنی کۆن چاک دەکرێن و بەڕێوەبەری ناحیەکە دەڵێت، هەوڵدەدەن بەر لە بارانبارین تەواو بکرێن.

پردەکان لە لایەن کۆمپانیای جێبەجێکاری دووسایدکردنی رێگای نێوان دەربەندیخان – سلێمانی جێهێڵدراوە و ماوەی دوو ساڵە بە نیوەناچڵی ماوەتەوە و کێشەی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان دروست کردووە.

ئاوارە حەمەشەریف، بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن بە 964ـی وت، “دوێنێ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی سلێمانی تیمێکیان هاتن و ئەم هەفتەیە دەرخستەکەی تەواو دەبێت و بە بڕیاری وەزیری ئاوەدانکردنەوە راستەوخۆ جێبەجێ دەکرێت”.

وتیشی، “هەموو وردەکارییەکانی تەواو بووە و داوامان کردووە بەر لە بارانبارین پردەکان تەواو بکرێن تا نەبنە ئاستەنگ لەبەردەم هاتوچۆی هاوڵاتیاندا”.