سەرۆکی حکومەتی هەرێم: کۆبونەوەی رۆژی یەکشەممە موژدەی خێری بۆ موچەخۆران پێدەبێت

964+

فەهمی نەبی

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە فڕۆکەخانەی بەغدا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی رایگەیاند، دوو پێشنیازمان داوەتە بەغدا کە یەکێکیان ماوە درێژ و ئەوە دیکەیان ماوە کورتە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێت، “ئەو پێشنیازە ماوە درێژەی خستوومانەتە روو پەیوەندی هەیە بە گۆڕانکاری لەیاسای بودجە لە ساڵی نوێ، پێشنیازە کورتخایەنەکەش لە کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممەی ئەنجومەنی وەزیران و لەوێ چەندین پیشنیازی دیکەمان هەبووە، چاوەڕێین ئەو پێشنیازانە رۆژی یەکشەممە ببێتە مژدەی خێر بۆ موچەخۆران”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و  جێگرەکەی لەگەڵ شاندێكی حکومی، زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق و چەندین سەرکردەی سیاسی عێراقی کرد.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێت، سەرۆکی فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق پاڵپشتییەکی باشی پرۆسەی دانوسانەکان بوونە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم گەشبینە سەبارەت بە هاتنی موچەی فە...

سەرۆکی حکومەتی هەرێم گەشبینە سەبارەت بە هاتنی موچەی فەرمانبەران

هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و كوردستان كۆبوونه‌و...

هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و كوردستان كۆبوونه‌وه‌