لە زاخۆ کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەس بریندارن
964+
ئەحمەد مستەفا
لەسەر رێگەی سەرەکی قادیا لە زاخۆ، لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ کەسێک گیانی کەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەی بڵاوکراوەی بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی زاخۆ بێت، رووداوەکە ئێوارەی ئەمرۆ پێجشەممە 14.9.2023 کاتژمێر 6:00 روویداوە، دوو ئۆتۆمبیل لە جۆرەکانی تۆیۆتا کرۆلا و تۆیۆتا پیک ئاب، پێکدادا دەدەن.
هاتوچۆی زاخۆ دەڵێت، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسیش بریندار بوون، وە زیانی زۆریش بەر هەردوو ئۆتۆمبیلەکە کەوتووە.20:09