سێ گه‌ڕه‌كى دهۆک سێ رۆژ بێ ئاو دەبن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئاوى دهۆك بڵاویكرده‌وه به‌هۆى گۆڕینى رێڕه‌وى تۆڕێكی ئاو، بۆ ماوه‌یه‌كی كاتى سێ گه‌ڕه‌كى شاره‌كه‌ی بێ‌ئاو ده‌بن و به هاوڵاتیانیش ده‌ڵێت، “ده‌ست به‌ئاوه‌وه بگرن”.
گەڕەکەکان بریتین لە نزارى و بەروشكێ و گوندێ ئێتیتێ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى دهۆك ده‌ڵێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كاركردن له گۆڕینى تۆڕى سه‌ره‌كى ئاوى شاره‌كه‌ى ده‌كه‌وێته لاى یوتێرنى ماڵتا و رێگا خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ى و ئۆڤه‌رپاسی بناڤى یه‌ك، ئه‌وا ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ى ده‌كه‌ونه سه‌ر ئه‌و تۆڕه، بێ‌ئاو ده‌بن.
به‌ڵام ده‌شڵێت، بڕانى ئاوه‌كه‌یان كاتییه و بۆ ماوه‌ى 72 كاتژمێره.
كاركردن له گۆڕینى ئه‌و تۆڕه‌ى ئاوى دهۆك له رۆژى 18.9.2023 ده‌ستپێده‌كات.