نزیکەی 20 هەزار خێزان فۆڕمی یەکەی کەمدەرامەتانیان پڕکردووەتەوە
964+
پێشەوا محەمەد
19 هەزار و 545 فۆڕمی وەرگرتنی یەکەی کەمدەرامەتان پڕکراوەتەوە و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەش دەڵێت، پڕۆسەکە بەردەوامە.
وەزارەتەکە لە 8.8.2023 فۆڕمی ئۆنلاینی بۆ دابەشکردنی نۆ هەزار و چوار یەکەی راگەیاند بە بێ پیشەکی و بە قیستی 25 ساڵ و پڕکردنەوەی فۆڕمەکەش تا 1.12.2023 بەردەوام دەبێت.
مەریوان مەلا حەسەن، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، پڕکردنەوەی فۆڕمەکە ئاسانە و دواتریش بەپێی زۆرترین خاڵی خێزانەکان یەکەکان دابەش دەکرێن.
لەو ژمارە فۆڕمانە، هەشت هەزار و 140یان لە هەولێر، شەش هەزار و 922یان لە سلێمانی، دوو هەزار و 189یان لە دهۆک، 208یان لە هەڵەبجە، 208یان لە ئیدارەى سەربەخۆی ڕاپەڕین، 890یان لە ئیدارەى سەربەخۆی گەرمیان، 890یان لە ئیدارەى سەربەخۆی زاخۆ، 474یان لە ئیدارەى سەربەخۆی سۆران پڕکراونەتەوە و 103 فۆڕمیش بەبێ دیاریکردنی پارێزگا پڕکراونەتەوە.