ئەمڕۆ تۆزاویە و سبەی جەوی سەیرانە

+964

پەری ساڵح

پلەکانی گەرما جێگیر نییە و نزیک دەبینەوە لە پاییز و كاریگه‌ریی نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆكان چالاك ده‌بن، هەروەها پله‌كانی گه‌رماش نزم ده‌بنه‌وه‌.

بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پلەکانی گەرما 2 بۆ 4 پلە دادەبەزن بەراورد بە دوێنێ، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا، خێرایی با مامناوەندە، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیانە، کە 40 پلەی سیلیزیە

ئەم هەفتەیە لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمدا نمەباران هەبوو، بەڵام سبەی هەینی تۆزەکەی نامێنێت و بایەکەی لەسەرخۆ دەبێت و ئاسمان ساماڵ و پلەکانی گەرماش زیاتر دادەبەزێت، ئیتر جەو جەوی گەشت و سەیرانە.

پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە بەمجۆرەیە:

هەولێر: 37 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 36 پلەى سیلیزى
دهۆک: 35 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 39 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 38 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 36 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 23 پلەى سیلیزى
سۆران: 34 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 40 پلەى سیلیزى

هەروەها پێشبییەکانی کەشناسی بۆ بەیانی رۆژی هەینی بەمجۆرەیە:

هەولێر: 37 پلەى سیلیزى
سلێمانی:36 پلەى سیلیزى
دهۆک: 35 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 39 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 39 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 36 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 24 پلەى سیلیزى
سۆران: 35 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 40 پلەى سیلیزى

کەشوهەوا وەک خۆی دەمێنێتەوە و هیچ لە گۆڕێ نییە

کەشوهەوا وەک خۆی دەمێنێتەوە و هیچ لە گۆڕێ نییە