ده‌زگاى مین: ناتوانین سه‌ردانى شوێنه‌كه بكه‌ین
لە بەرواری باڵا مین و ته‌قه‌مه‌نى ترسناك له نزیك ماڵێك دۆزرانه‌وه
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
لە گوندێكی ده‌ڤه‌رى بەرواری باڵا، ژماره‌یه‌ك مین و ته‌قه‌مه‌نى جۆراوجۆر دۆزرانه‌وه، ئه‌و هاوڵاتییه‌ى دۆزیویه‌تییه‌وه ده‌ڵێت، چه‌ند مه‌ترێك له خانووى ماڵه‌كه‌یانه‌وه دووره.
گوندەکە ناوى “دشیش”ـه، نزیكه‌ى 50 ماڵى لێ ده‌ژى، دەکەوێتە ناحیەی کانی ماسێ، سه‌ر به قه‌زاى ئامێدی له پارێزگاى دهۆك.
هاوڵاتیەکی ئه‌م گونده بە 964ـی وت، کاتی پاککردنەوە باخچه‌كه‌یان ژمارەیەک تەقەمەنیان بینیوه، ده‌شڵێت “مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان به چه‌ند مه‌ترێك له ماڵى خۆم و ماڵی مامێكم نزیكن”.
وه‌ك باسی ده‌كات، ئه‌و شوێنه‌ى ته‌قه‌مه‌نییه‌كانیان لێ دۆزیوه‌ته‌وه سه‌ر رێگاى باخچه‌كه‌یانه و رۆژانه هاتوچۆى به‌سه‌ردا ده‌كه‌ن.
له په‌یوه‌ندییه‌كدا رێگر بێسکفی، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتیی كاروبارى مین و تەقەمەنی دهۆک بە 964ـی وت، له دۆزینه‌وه‌ى ئه‌م مین و ته‌قه‌مه‌نیانه ئاگادار كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێت “به هۆى دۆخى نائارامى ئه‌و سنووره، كه توركیا و په‌كه‌كه‌ى لێ نزیكه، ناتوانین تیمه‌كانمان بنێرین و چاره‌سه‌رى ته‌قه‌مه‌نییه‌كان بكه‌ین”.
ئه‌و ڤیدیۆیه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه بۆ ده‌زگاى مینى دهۆكیش نێردراوه، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن ده‌ڵێت، “به پێی گرته ڤیدیۆكه ده‌رده‌كه‌وێت مینێكی دژه تانك و ئه‌وه‌ى له‌ناو گونیه‌كه‌شدا ده‌بێنرێن ژماره‌یه‌ك ته‌قه‌مه‌نى جۆراوجۆرن” دووپاتیشكرده‌وه، مینه‌كه زۆر مه‌ترسیداره.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن