یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی داوایه‌ك ئاراسته‌ی به‌غدا ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان، داوا ده‌كه‌ن كێشه داراییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم بنێردرێت.
یه‌كێتییه‌كه ئه‌مڕۆ له بەیاننامەیەكدا داوا دەكه‌ن، “عێراق ئەو دژایەتییە رابگرێت و پشكی هەرێمی كوردستان بنێرێت”.
یەكێتییه‌كه ده‌ڵێن “ئێستا بە هۆی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەندیی عێراق و جێبەجێنەكردنی مادە یاساییه‌كانی بودجەی عێراق، بڕین و نەناردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق لەلایەن حكومەتی عێراقەوە، كە تێكەڵ كراوە بە په‌یوەندییە سیاسییەكانەوە، بووەتە هۆی ئەوەی كێشەی ئابوری بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دروست ببێت”.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وان وه‌ك یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان، دژی جێبەجێنەكردنی یاسای بودجەی عێراقین، “داوا لە پەرلەمان و حكومەتی عێراقی فیدراڵ دەكەین هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لە پێناو بەردەوامی پێشخستنی پرۆسەی ئابوریی هەرێمی كوردستان” .